Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی، سزای 7 ساڵ زیندانیی بۆ وه‌زیرێكی پێشووتری عێراق ده‌رچوو

په‌یام

به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی، سزای 7 ساڵ زیندانیكردن بۆ وه‌زیری پێشوتری رۆشنبیری عێراق ده‌رده‌چێت.

فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق رایگه‌یاند: سزای 7 ساڵ زیندانی‌ بۆ ئه‌سعه‌د هاشمی وه‌زیری پێشوتری عێراق ده‌رچووه‌، به‌هۆی ئه‌نجامدانی تاوانی به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی و زیانگه‌یاندن به‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق، دادگای تاوانه‌كانی كه‌رخ سزای 7 ساڵ به‌ندكردنی به‌ شێوه‌ی غیابی بۆ ئه‌و وه‌زیره‌ی عێراق ده‌ركردوه‌.

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ له‌كاتی وه‌رگرتنی پله‌ی كۆتایی حوكمه‌كه‌، لایه‌نی سكاڵاكار ده‌توانێت له‌ دادگای مه‌ده‌نی داوای قه‌ره‌بوو بكاته‌وه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و زیانانه‌ی به‌ریكه‌وتووه‌.

199 جار خوێندراوەتەوە
26/05/2019

بابەتی زیاتر