Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

باكوری كوردستان.. له‌سه‌رداوای ئۆجه‌لان كۆتاییهاتنی مانگرتن ڕاگه‌یه‌ندرا

په‌یام

له‌سه‌ر داوای عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، زۆرینه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتار و چالاكوان و سیاسیانه‌ی مانگرتنیان راگه‌یاندبوو، مانگرتنه‌كه‌یان شكاند.

پارێزه‌رانی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، سه‌رۆكی زیندانی كراوی په‌كه‌كه‌ په‌یامێكی ئۆجه‌لانیان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تیایدا داوای كردبوو ئه‌و چالاكوانانه‌ی له‌ دژی گۆشه‌گیركردنی ئه‌و مانیان گرتووه‌، كۆتایی به‌ چالاكیه‌كه‌یان بهێنن.

دوابه‌دوای ئه‌و په‌یامه‌، كۆتاییهاتنی مانگرتن له‌ باكور و باشوری كوردستان راگه‌یه‌نرا و له‌و چوارچێوه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ له‌یلا گیوڤه‌ن، هاوسه‌رۆكی (كه‌جه‌ده‌) پاش نزیكه‌ی 200 رۆژ و ناسر یاگز، ئه‌ندامی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ده‌په‌ له‌ هه‌ولێر پاش 187 رۆژ هاوشێوه‌ی مانگرتوانی تر، كۆتاییان به‌ چالاكیه‌كه‌یان هێنا.

له‌ حه‌وت مانگی رابردوودا له‌ دژی گۆشه‌گیری سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌دان زیندانی سیاسی و چالاكوانی كورد له‌ باكور و باشوری كوردستان و ئه‌وروپا له‌ مانگرتندا بوون.

202 جار خوێندراوەتەوە
26/05/2019

بابەتی زیاتر