Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران.. دژی سوكایه‌تی به‌ سوننه‌كان، 17 په‌رله‌مانتار نامه‌یه‌ك بۆ خامنه‌ئی ده‌نێرن

په‌یام

ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئێران نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی بۆ عه‌لی خامنه‌ئی ڕابه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌نێرن و داوای گرتنبه‌ری ڕێكاری پێویست ده‌كه‌ن دژی سوكایه‌تی كردن به‌ سوننه‌كان له‌ كه‌ناڵی فه‌رمی ده‌وڵه‌ته‌وه‌.

له‌ نامه‌كه‌یاندا 17 په‌رله‌مانتاری ئێران باسیان له‌وه‌ كردووه‌، له‌و پرۆگرامه‌ی كه‌ به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی له‌ دایكبوونی حه‌زره‌تی حه‌سه‌نی كوری عه‌لی ئاماده‌ كراوه‌ و له‌ كه‌ناڵی فه‌رمی ئێرانه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ په‌خش كراوه‌، سوكایه‌تی به‌ پیرۆزییه‌كانی ئیسلام و سوننه‌كان كراوه‌.

په‌رله‌مانتاره‌كان جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌و ه‌كه‌ له‌و به‌رنامه‌یه‌دا سوكایه‌تی به‌ خه‌لیفه‌كانی ئیسلام، هاوسه‌ره‌كانی‌ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت) كراوه‌.

له‌ به‌شێكی نامه‌كه‌یاندا باسیان له‌وه‌كردووه‌، ئه‌و جۆره‌ كرده‌وانه‌ سوننه‌كانی نیگه‌ران كردووه‌ و داواش ده‌كه‌ن خامنه‌ئی ڕێكاری پێویست بگرێته‌به‌ر و ڕێنمایی بۆ ڕای گشتی له‌ ئێران بڵاوبكاته‌وه‌.

414 جار خوێندراوەتەوە
26/05/2019

بابەتی زیاتر