Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق: رێوشوێنەكانی ئەمریكا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئێران ده‌بین

په‌یام

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگه‌یاند: رێوشوێنەكانی ئەمریكا دژی ئێران رەتدەكەینەوەو بەغدا لەپاڵ تاراندا دەوەستێت.

ئەمڕۆ 26 ی 5 ی 2019 لە شاری بەغدا، محەمەد حەكیم وەزیری دەرەوەی عێراق لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبەشدا لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، رایگه‌یاند: لەكۆبوونەوەكانیاندا چەندین بابەت تاووتوێكران لەوانە بنیاتنانی شاری پیشەسازی و هاتووچۆی نێوان هەردوو وڵات و پرۆژەی هێڵی شەمەنده‌فه‌ر.

وەزیری دەرەوەی عێراق روونیشیكردەوە، عێراق دژی رێوشوێنە تاك لایەنەكانی ئەمریكایە بەرانبەر كۆماری ئیسلامی ئێران و بەو بڕیارانە رازی نابێت و لەگەڵ تاراندا دەوەستێت. هیواشی خواست نێوەندگیرێكی باش بن لەنێوان هەردوو لایەنەكەدا.

لەلایەن خۆیەوە محەمەد جەواد زەریف رونیكردەوە، سەرجەم رێككەوتننامەكانی پێشویان لەگەڵ سەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ چونەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

وتیشی "ئێران بەهیچ شێوەیەك رێككەوتننامەی بەرنامەی ئەتۆمی پێشێل نەكردوە، هەروەك بەوپەڕی هێزەوە روبەڕوی هەر هەوڵێكی دەستدرێژیكارانە دەوەستێتەوە".

191 جار خوێندراوەتەوە
26/05/2019

بابەتی زیاتر