Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لاریجانی بە سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەڵبژێردرایەوە




په‌یام


عەلی لاریجانی لە هەڵبژاردنی ساڵی چوارەمی ئەم خولەی پەرلەمانی ئێران< بە سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرایەوە.


لەکۆی 274 دەنگی پەرلەمانتارانی ئێران، عەلی لاریجانی 155 دەنگی بەدەستهێنا و محەممەد رەزا عارف كاندیدی فراکسیۆنی ئومید 105 دەنگی بەدەستهێنا.
لاریجانی لەدوای ئەوەی دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتارانی بەدەستهێنا وتی:" سوپاستان دەکەم بۆ ئەوەی دووبارە متمانەتان پێبەخشیمەوە، هیوادارم لەو ساڵەی کە لەپێشمانە، بە پشتیوانی و هەوڵی ئێوە بتوانین ئەو کێشە و گرفتە گرنگانەی لەپێشمانن چارەسەریان بکەین".

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەروەها هیوای خواست، کێشە ئابوورییەکانی خەڵکی ئێران چارەسەربکرێن و هەروەها پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی ئێران، بگەنە ئامانجی خۆیان.

ماوەی هەر خولێکی پەرلەمانی ئێران چوارساڵە و هەموو ساڵێک بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی ئەو وڵاتە، دەستەی سەرۆکایەتی نوێ هەڵدەبژێردرێنەوە.

155 جار خوێندراوەتەوە
26/05/2019

بابەتی زیاتر