Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ده‌یان دیپلۆماتكارو ژه‌نه‌ڕاڵی ئه‌مریكی هۆشدارییان داوه‌ته‌ دۆناڵد تره‌مپ

په‌یام

ده‌یان دیپلۆماتكار و ژه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشینی ئه‌مریكی له‌باره‌ی گرژییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئێران هۆشدارییان داوه‌ته‌ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا.

له‌ نامه‌یه‌كدا كه‌ له‌لایه‌ن 76 دیپلۆماتكار و ژه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشینی ئه‌مریكاوه‌ ئاراسته‌ی دۆناڵد تره‌مپ كراوه‌، ئاماژه‌ به‌ نیگه‌رانییه‌كانیان له‌هه‌مبه‌ر جۆڵه‌ی وڵاته‌كه‌یان و درووستبوونی گرژی له‌گه‌ڵ ئێران كردووه‌.

 له‌ به‌شێك نامه‌كه‌دا هاتووه‌، شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران هۆكاره‌كه‌ی بۆ كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ی به‌ ئه‌نقه‌ست ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ بووه‌ته‌ هۆی ناسه‌قامگیری له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست و له‌ ئه‌گه‌ری هه‌رچه‌شنه‌ پێكدادانێك تێچوویه‌كی زۆری مرۆیی و ماددی بۆ ئه‌مریكا ده‌بێت.

 دیپلۆماتكار و ژه‌نه‌ڕاڵه‌ خانه‌نشیننه‌كانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاندووه‌ وه‌ك كه‌سانێكی شاره‌زا له‌ بواری سه‌ربازیی و دیپلۆماسی، ده‌زانین كه‌ چۆن له‌پڕ دۆخه‌كه‌ له‌ ده‌ست ده‌رده‌چی و كاره‌سات ده‌خولقێ.

453 جار خوێندراوەتەوە
25/05/2019

بابەتی زیاتر