Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تیمێكی تایبه‌تی یو ئێن دۆزینه‌وه‌ی 12 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی له‌ عێراق ڕاگه‌یاند

په‌یام

تیمێكی تایبه‌تی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان دۆزینه‌وه‌ی 12 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی له‌ عێراق ڕاگه‌یاند.

تیمێكی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان به‌ پشتیوانی پسۆڕان و پسپۆڕانی هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا، سوید، توركیا و سعودیه‌ له‌ 2018 ه‌وه‌ ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردوه‌ و دوه‌مین راپۆرتی خۆی  پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد.

تیمه‌كه‌ له‌ راپۆرته‌كه‌یدا باسی له‌ هێرشه‌كانی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر ئێزدیه‌كان له‌ ساڵی 2014 ه‌ و چالاكیه‌كانی‌ ئه‌و رێكخراوه‌ له‌ ساڵی 2016 له‌ موسڵ و له‌ تكریت كردوه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌ده‌كات، 12 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له‌ عێراق دۆزراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵگه‌ی فیزیكی و زینده‌ناسی له‌ گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كاندا وه‌رگیراون و ده‌ركه‌وتوه‌ مێژوی گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كان بۆ دوای ساڵی 2014 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.


147 جار خوێندراوەتەوە
25/05/2019

بابەتی زیاتر