Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوپای ئه‌مریكا فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ئێف-35 ئه‌ی له‌ ئیتاڵیا جیگیركردووه‌

په‌یام

سوپای ئه‌مریكا فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ئێف  35 - ئه‌ی له‌ ئیتاڵیا جیگیركردووه‌ و به‌رپرسانی‌ ئه‌و ولاَته‌ش ده‌ڵێن ئامانج له‌وكاره‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی دوژمن و دڵنیاكردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكایه‌.

ئاژانسی هه‌واڵیی ئه‌سۆشه‌یتتد پرێس به‌ پشت به‌ ستن به‌ راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌ربازی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه‌ دوێنێ له‌ بنكه‌ی ئه‌ڤیانۆی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌ ئیتاڵیا، فڕۆكه‌ ئه‌مریكیه‌كان جێگیركراون.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ به‌ ئامانجی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی دوژمن و دڵنیاكردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئاسایشی هه‌رێمیی، فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ئێف-35 ئه‌ی-ی له‌ ئیتاڵیا جیگیركراون.

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌روو كه‌ ئه‌مه‌ دووه‌م كاروانی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ئێف-35 ئه‌ی-ه‌ كه‌ سوپای ئه‌مریكا له‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی له‌ ئیتاڵیا جێگیری بكات.

سوپای ئه‌مریكا یه‌كه‌م كاروانی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ئێف-35 ئه‌ی له‌ ساڵی 2017دا له‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی له‌ به‌ریتانیا جێگیر كرد.

403 جار خوێندراوەتەوە
25/05/2019

بابەتی زیاتر