Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی نقومكردنی كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات

په‌یام

ژه‌نه‌راڵ مورته‌زا قوربانی، راوێژكاری فه‌رمانده‌یی سه‌ربازیی ئێران ئه‌مڕۆ 25/5/2019، به‌  ئاژانسی هه‌واڵی میزانی ئێرانی راگه‌یاندووه‌: ئێران ده‌توانێت به‌ مووشه‌كه‌ شاراوه‌كانی فڕۆكه‌هه‌ڵگرو تێكشكێنه‌ره‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئاوه‌كانی كه‌نداو نقومبكات".

راشیگه‌یاندووه‌: ئه‌مریكا بڕیاریداوه‌ دوو كه‌شتی جه‌نگی بنێرێته‌ ناوچه‌كه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و گێلێتییه‌ بكه‌ن، به‌ كه‌شتی و فڕۆكه‌ و سه‌رنشین و ستافه‌كانیانه‌وه‌ له‌ قوڵایی ده‌ریادا نقومیانده‌كه‌ین و مووشه‌كه‌ شاراوه‌كانمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌كارده‌هێنین".

راوێژكاره‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی ئێران ده‌شڵێت: "هۆشداریی ده‌ده‌ینه‌ دوژمن هیچ كارێكی گێلانه‌ نه‌كات چونكه‌ زیانێكی زۆر ده‌كه‌ن. ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت هه‌ژموونی خۆی له‌ ناوچه‌كه‌ زیاد بكات، به‌ڵام هێزه‌ میللی و به‌رگرییه‌كانی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌بنه‌ قه‌ڵغان و ھێزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌مریكا و ئیسرائیل".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: "هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ تێكدانی سه‌قامگیریی ئاسایشی ئێران به‌ ئامانج ناگات. رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی نێوان ئێران و ئه‌مریكاش چاره‌نووسسازه‌، چونكه‌ دژمن له‌نێوان جه‌نگ و تێكدانی سه‌قامگیریی سه‌رپشكمان ده‌كات".

1058 جار خوێندراوەتەوە
25/05/2019

بابەتی زیاتر