Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌ربازانی توركیا ته‌قه‌ له‌ گوندنشینانی سنووری پارێزگای هەولێر ده‌كه‌ن

په‌یام

سەربازانی توركیا لە دەڤەری برادۆست-ی سنووری پارێزگای هەولێر، تەقە لە گوندنشینان دەكەن و  فڕۆكە جەنگییەكانیش چەند شوێنێكی ناوچەكە بۆردومان دەكەن.

ئاژانسی رۆژنیوز بڵاویكردەوە، لە كاتژمێر 5 ی به‌ره‌بەیانی ئەمڕۆ، سوپای توركیا گوندەكانی سیدەكانی سەربە دەڤەری برادۆست لە پارێزگای هەولێر بۆردومان كرد، هەروەها ئێوارەی رۆژی هەینی سەربازانی ئەو سوپایە دەستڕێژیی گوللـەیان لە گوندنشینانی سنورەكە كردووە.

ئاژانسه‌كه‌ ئاماژەی بەوەشكردووه‌، بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە سنووری برادۆست، گردی لێلكان و خواكوركی گرتووەتەوە، شەوی رابردووش هەمان سنوور بۆردومان كرابوو.

لەلایەكی دیكەوە، ئێوارەیی رۆژی هەینی لەسەر بەرزاییەكانی چیادێل، سەربازانی سوپای توركیا بەچەكی سوك تەقەیان لە هاووڵاتیانی گوندی لێلكان كردووە.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنیوز، چەندین گولـلـە بەر ماڵی هاووڵاتیان كەوتوە و زیانی زۆری مادییان پێگەیشتووە.

493 جار خوێندراوەتەوە
25/05/2019

بابەتی زیاتر