Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خه‌ڵكی كه‌ ناتوانن‌و باوه‌ڕ به‌وه‌ ناكه‌ن بچنه‌ بۆشایی ئاسمان، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ناوه‌كانیان بنێرن.

فه‌رمانگه‌ی بۆشایی ئاسمان و فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا ناسراو به‌ (ناسا) له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا هه‌ڵمه‌تی ناونووسینی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێ ناویان له‌و ئامێره‌ی بۆشایی ئاسمان بنووسرێ كه‌ ڕه‌وانه‌ی مه‌ریخ ده‌كرێت، ده‌ستپێكردووه‌.

ناسا ڕایگه‌یاند: ئاره‌زوومه‌ندان ده‌توانن له‌ ماڵپه‌ڕی ناسا له‌ سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت ناوی ته‌واوی خۆیان‌و وڵات و كۆدی پۆسته‌كانیان تۆمار بكه‌ن.

به‌پێی زانیارییه‌كان، تاكو ئێستا سێ ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س ناوی خۆیان نووسیووه‌، زۆترین ڕێژه‌ی به‌شدارییش له‌ توركیا بووه‌، به‌جۆرێك یه‌ك ملیۆن و 291 هه‌زار و 772 كه‌س ناوی خۆیان تۆمار كردووه‌.

پڕۆسه‌ی تۆماركردنی ناو 30ی ئه‌یلوول به‌رده‌وام ده‌بێ و داواكاری هه‌موو كه‌س په‌سه‌ند ده‌كرێت‌و دواتریش ناوه‌كان كه‌ له‌ سیستمدا كۆده‌كرێنه‌وه‌ له‌ نێو شانه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئامێره‌كه‌دا ده‌پارێزرێن.

ئامێره‌كه‌ به‌ ناوی ئاره‌زوومه‌ندانه‌وه‌ له‌ ته‌مووزی 2020 ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت‌و له‌ شوباتی 2021 ده‌گاته‌ مه‌ریخ، دوای كۆكردنه‌وه‌ی نموونه‌ی كه‌شوهه‌وا و شوێنناسییه‌كانی ئه‌و هه‌ساره‌یه‌، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ زه‌وی.

254 جار خوێندراوەتەوە
24/05/2019

بابەتی زیاتر