Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ نوێژی هه‌ینیدا هێرش كرایه‌ سه‌ر دوو مزگه‌وت له‌ ئه‌فغانستان و پاكستان،به‌هۆیه‌وه‌ 34 كه‌س بوونه‌ قوربانی

له‌ئاكامی هێرشیكردنه‌ سه‌ر دوو مزگه‌وت له‌ كاتی نوێژی هه‌ینیدا، له‌ ئه‌فغانستان و پاكستان 34 كه‌س كوژران و برینداربوون.

نه‌سره‌ت ره‌حیمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان به‌ میدیاكانی راگه‌یاند: له‌ ئاكامی هێرشكردنه‌ سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌لته‌قوا له‌ كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان له‌ كاتی نوێژی هه‌ینیدا به‌ بۆمب، زانایه‌كی ئایینی كوژرا و 16 كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوون. 

وتیشی: هێشتا نازانن هێرشه‌كه‌ چۆن چۆنی ئه‌نجام دراوه‌و تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌. 

هاوكات له‌ پاكستانیش، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ میدیای خۆجێییدا به‌ پشتبه‌ستن به‌ زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌كانی پۆلیس بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی په‌شتونئابادی سه‌ربه‌ كوێتای پایته‌خت له‌ ویلایه‌تی به‌لوچستانی پاكستان، له‌ نێو مزگه‌وتێكدا له‌كاتی ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی روویداوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌ سه‌رتایه‌كانیش، له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا، دوو كه‌س كوژراون و لانیكه‌م 15 كه‌سی دیكه‌ برینداربوون كه‌ سیانیان دۆخی ته‌ندروستییان جێگیر نییه‌. 

571 جار خوێندراوەتەوە
24/05/2019

بابەتی زیاتر