Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عوممان: هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ن گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران نه‌هێڵن.

عوممان یوسف بن عه‌له‌وی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عوممان له‌ لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی  هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ن بۆ كۆتاییهێنان به‌ گرژییه‌كانی ئه‌مریكا-ئێران و، له‌ئیستاشدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی سێهه‌مدا له‌ هه‌وڵدان بۆئه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو ولاَته‌ تاڕاده‌یه‌ك  هێور بكه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌.

وتیشی: له‌ ئه‌گه‌ری ڕوودانی جه‌نگی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ته‌واوی جیهان دروست ده‌بێت و ئه‌مریكا و ئێران خۆیشیان ئاگاداری مه‌ترسی دۆخه‌كه‌ن، بۆیه‌ ده‌بێت هه‌موو وڵاتان هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ تاوه‌كو ڕێگربن له‌ ڕوودانی ئه‌و جه‌نگه‌. 


201 جار خوێندراوەتەوە
24/05/2019

بابەتی زیاتر