Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پارێزگاری كه‌ركووك داعش به‌ ئاگر تێبه‌ردانی زه‌وییه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات

پارێزگاری كه‌ركووك داعش به‌ ئاگر تێبه‌ردانی زه‌وییه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات و، ئاشكراشیده‌كات: ئه‌مساڵ به‌سه‌دان هێكتار زه‌ویوزاری كشتوكاڵی كه‌ركوك سووتاندون.

راكان سه‌عید، پارێزگاری كه‌ركووك له‌ لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند، داعش له‌ شارۆچكه‌ی حه‌وێجه‌ی باشووری كه‌ركووك و ناحیه‌كانی سه‌رگاران و زێی گه‌وره‌ و ره‌شاد، به‌سه‌دان هێكتار زه‌ویوزاری كشتوكاڵی سووتاندووه‌.

وتیشی: ئه‌و رێكخراوه‌ هه‌وڵ ده‌دات به‌ له‌ناوبردنی كشتوكاڵی جووتیاران كه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتی گرنگه‌ سزای ئه‌و خه‌ڵكه‌ بدات كه‌ سه‌ریان نه‌چه‌مانده‌وه‌و، پێشتر به‌ره‌نگاری داعش بوونه‌وه‌.

راكان سه‌عید ئاشكراشیكرد: بۆ رێگری كردن له‌ ئاگرتێبه‌ردانی ئه‌و زه‌ویوزارانه‌ ژوورێكی عه‌مه‌لیاتیان پێكهێناوه‌و، نێو ژووری عه‌مه‌لیاته‌كه‌شدا به‌رپرسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاگركوژاندنه‌وه‌، هێزه‌كانی ئاسایش بوونیان هه‌یه‌


199 جار خوێندراوەتەوە
24/05/2019

بابەتی زیاتر