Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تێرێزا مه‌ی واده‌ی ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ی ئاشكراكرد

له‌ دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی پارتی پارێزگاران، تێرێزا مه‌ی، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: رۆژی 7ی حوزه‌یران ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكایه‌تی پارته‌كه‌ی ده‌بێت.

وتیشی: به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ نه‌یتوانیوه‌ برێكسیت بخاته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، په‌شیمانییه‌كی قووڵی لای ئه‌و درووستكردووه‌ و هه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ش ده‌مێنێته‌وه‌.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌: تا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی پارته‌كه‌ درێژه‌ به‌ به‌ كاره‌كه‌ی له‌ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران، ده‌دات.

نزیكه‌ی سێ ساڵه‌، تێرێزا مه‌ی، پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئه‌و دوای ئه‌وه‌ی له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ورده‌كاریی پاكێجی نوێی رێكه‌وتنی برێكسیتی ئاشكراكردبوو، به‌ره‌وڕووی كاردانه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی و په‌رله‌مانتاران ببوویه‌وه‌و، پێشتریش سێ جار رێكه‌وتنه‌كانی مه‌ی له‌باره‌ی برێكسیته‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا، له‌ په‌رله‌مان ڕه‌تكرابوونه‌وه‌. 


198 جار خوێندراوەتەوە
24/05/2019

بابەتی زیاتر