Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سەرۆکی بایرن میونخ هەوڵەکانی یانەکەی بۆ گواستنەوەی سانێ پشتڕاستکردەوە

په‌یام - سپۆرت

ئۆلی هۆنێسی سەرۆکی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی هەوڵەکانی یانەکەی بۆ گواستنەوەی لیرۆی سانی ئەڵمانی و یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیز ئاشکرا کرد.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو هەردوو ڕۆژنامەی بێڵد و کیکەری ئەڵمانی لە ڕاپۆڕتەکانییاندا ئەوەیان بڵاوکردەوە، کارگێڕی بایرن میونخ دەیەوێت لەم هاوینەدا سانێ بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، لەو بارەیەوە سەرۆکی یانە باڤارییەکە بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی زانیارییەکانی پشتڕاستکردەوە و ئاشکرای کرد هەوڵەکانیان بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامە.

یانەی بایرن میونخ بۆ وەرزی داهاتوو تواناکانی ئاریان ڕۆبنی هۆڵندی و فرانک ڕیبێری فەرەنسی بەهۆی هەڵکشانی تەمەنیانەوە لەدەست دەدات، بۆ شوێنگرتنەوەی ئەو دوو یاریزانەش دەیەوێت سانێ بگوازێتەوە و لەگەڵ گنابری و کۆماندا هێرشبەری باڵەکانی پێ بەهێز بکات.

بەپێی زانیاری ڕۆژنامەکان ڕۆیشتنی سانێ لە مانچستەر سیتی ئەسته‌م نییە، چونکە یاریزانەکە وەرزی ئەمساڵ زیاتر وەک یاریزانی یەدەگ مامەڵەی لەگەڵ دەکرا و گەڕانەوەشی بۆ ئەڵمانیا ئاسانترە، چونکە پێشتر بە درێسی یانەی شاڵگەوە ئەزموونی ئەو خولەی کردووە.


363 جار خوێندراوەتەوە
23/05/2019

بابەتی زیاتر