Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ فڕۆكه‌ی جه‌نگی T50ـى كۆری به‌ده‌ستگه‌یشت


په‌یام

 وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ڕایگه‌یاند: كاروانی به‌ر له‌ كۆتایی فڕۆكه‌ی (تی 50)ی به‌رهه‌می كۆریای باشووریان به‌ده‌ستگه‌یشتووه‌.
لای‌ خۆیه‌وه‌، فه‌ریق ڕوكن ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌ئه‌مین فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانیی عێراق جگه‌ له‌وه‌ی ئاماژه‌ی بۆ پێشكه‌وتووی فڕۆكه‌كان كرد كه‌ هاوشێوه‌ی فرۆكه‌ پێشكه‌وتووه‌كانی دیكه‌ی نه‌وه‌ی چوار و نیوه‌، ڕایشیگه‌یاند: فڕۆكه‌كان سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌یشتوونه‌ته‌ عێراق‌و ژماره‌یان چوار دانه‌یه‌.
ماوه‌ی چوار ساڵه‌ عێراق گرێبه‌ستی كڕینی 24 فڕۆكه‌ی جه‌نگیی تی50ی له‌گه‌ڵ كۆریای باشوور كردووه‌، پێشبینیش ده‌كرێت به‌ر له‌ كۆتایی ئه‌مساڵ كاروانی كۆتایی ئه‌و فڕۆكانه‌ به‌ ده‌ستی هێزی ئاسمانی عێراق بگات.
ئه‌مه‌و ڕۆژی 16ی ئاداری 2017 یه‌كه‌م كاروان له‌و فڕۆكانه‌ به‌ كه‌لوپه‌ل و پێداویستی‌و ئه‌و چه‌كانه‌ی تێیدا به‌كارده‌هێنرێت له‌ كۆریای باشووره‌وه‌ گه‌یشتنه‌ عێراق. 

170 جار خوێندراوەتەوە
23/05/2019

بابەتی زیاتر