Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌سه‌ر پرسی موچه‌؛ ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق سكاڵا له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم تۆمارده‌كات


په‌یام

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران سكاڵا له‌سه‌ر حكومه‌تی‌ هه‌رێمی كوردستان تۆمار ده‌كات.
د. غالب محه‌ممه‌د عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عێراق له‌ پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر ‌و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ داواكاری گشتی عێراق سكاڵای له‌سه‌ر حكومه‌تی‌ هه‌رێم تۆمار كرد.
له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا، د. غالب ڕایگه‌یاند: سكاڵاكه‌یان به‌ پێی مادده‌ی یه‌ك له‌ یاسای داواكاری گشتی، ژماره‌ 49ی ساڵی 2017 له‌سه‌ر حكومه‌تی‌ هه‌رێم تۆمار كردووه‌‌و تایبه‌ته‌ به‌ دواخستنی خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم‌و دانه‌وه‌یه‌تی له‌بری قه‌رزدا.
ئه‌و په‌ڕله‌مانتاره‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد حكومه‌تی عێراق تائێستا چوار مووچه‌ی ته‌واوی 2019ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی ناردووه‌و به‌منزیكانه‌ مووچه‌ی مانگی پێنجیش ده‌نیرێت، به‌ڵام حكومه‌تی‌ هه‌رێم ته‌نیا دوو مووچه‌ی دابه‌ش كردووه‌و پاره‌ی دوو مووچه‌كه‌ی دیكه‌ی بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ران به‌كارهێناوه‌.
د. غالب محه‌ممه‌د هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یشی كرد ئه‌گه‌ر داواكاری‌ گشتی عێراق له‌و پرسه‌دا قسه‌ی نه‌كرد، ئه‌وا دوای جه‌ژن له‌ دادگای فیدراڵی سكاڵا تۆمار ده‌كات.


388 جار خوێندراوەتەوە
23/05/2019

بابەتی زیاتر