Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خوسره‌وی: ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی بیانی به‌نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مریكا سه‌ردانی ئێرانیان كردووه‌


په‌یام

وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران ڕایگه‌یاند: له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دواییدا ژماره‌یه‌كی زۆر به‌رپرسی بیانی به‌ نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌مریكا سه‌ردانی تارانیان كردووه‌.

كه‌یوان خوسره‌وی، وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، له‌ لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی فه‌رمیی ده‌وڵه‌تی ئێران زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ بیانییانه‌ خسنه‌ ڕوو كه‌ به‌ مه‌به‌ستی نێوه‌ندگیری له‌ نێوان ئێران و ئه‌مریكا سه‌ردانی تارانیان كردووه‌.
خوسره‌وی ڕایگه‌یاند "ژماره‌یه‌كی زۆر به‌رپرسی بیانی به‌ نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مریكا سه‌ردانی ئێرانیان كردووه‌ و، به‌شێكی ئه‌و سه‌ردانانه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كاندا باسی لێوه‌ كراوه‌ و به‌شێكیشی به‌نهێنی ماوه‌ته‌وه‌".
وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران جه‌ختیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌مریكا نه‌گۆڕێت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی‌ ده‌سته‌به‌ر نه‌كرێت، ئه‌وا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك باسی دانوستان ناكرێت.
ڕایشیگه‌یاند كه‌ ئه‌وان ئه‌م په‌یامه‌یان به‌و به‌رپرسانه‌ داوه‌ كه‌ سه‌ردانی ئێرانیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ كردووه‌.
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ كرابوو كه‌ له‌ میانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا یوسف بن عه‌له‌وی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عومان، به‌ مه‌به‌ستی نێوه‌ندگیری له‌ نێوان ئه‌مریكا و ئێران سه‌ردانی تارانی كردووه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ راگه‌یه‌ندرابوو كه‌ عێراق له‌ هه‌وڵی ئاماده‌كاریدایه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی نێوان هه‌ردوو وڵات.


258 جار خوێندراوەتەوە
23/05/2019

بابەتی زیاتر