Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لوبنان قه‌ده‌غه‌ی گه‌شت‌و چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌سه‌ر پارێزگاری پێشووی كه‌ركووكدا ده‌سه‌پێنێت


په‌یام

لوبنان قه‌ده‌غه‌ی گه‌شت‌و چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌سه‌ر پارێزگاری پێشووی كه‌ركووكدا ده‌سه‌پێنێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌ری لوبنانی به‌ ڕۆژنامه‌ی (شه‌رقولئه‌وسه‌ت)ی ڕاگه‌یاند: (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) پارێزگاری‌ پێشووی كه‌ركووك دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردن‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری لوبنانه‌وه‌، ئێستا به‌ مه‌رجی قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌یروت، ئازاد كراوه‌.

به‌پێی زانیاری سه‌رچاوه‌ی ڕۆژنامه‌كه‌ "نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌ لوبنان ده‌مێنێته‌وه‌ تا ئه‌وكاته‌ی به‌غدا دۆسیه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ پاسپۆرت ئه‌مریكییه‌كه‌ی گلدراوه‌ته‌وه‌‌و ڕێگه‌ی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی لوبنانی لێ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌".

له‌ به‌غدادیشه‌وه‌، ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت بڵاویكرده‌وه‌ "پێده‌چێت له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا پارێزگاری‌ پێشووی كه‌ركووك‌و ئه‌ندامی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ڕاده‌ستی به‌غدا بكرێته‌وه‌".

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو، له‌سه‌ر داوای پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی‌و له‌ دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵییدا، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی (ڕه‌فیق حه‌ریری) له‌ به‌یروت، (نه‌جمه‌دین كه‌ریم)یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد، له‌ ئێستاشدا لوبنان له‌ چاوه‌ڕوانی به‌غدادایه‌ تا به‌ مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی دۆسیه‌ ناوبراوی ئاڕاسته‌ بكات".


678 جار خوێندراوەتەوە
23/05/2019

بابەتی زیاتر