Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی پێنجوێن 17 تۆمەتبار دەستگیردەكەن


په‌یام

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاندووه‌، لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا هێزەكانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن بەسەرجەم بنكەكانیەوە حەڤدە تۆمەتباریان دەستگیركردووە بە چەند ماددەیەكی جۆراو جۆر لەیاسای سزادانی عیراقی .

بەشێوەیەك :

• تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی كە تۆمەتبار هەستاوە بەدزیكردن .
• تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بەپێی ماددەی 453 لەیاسای سزادانی عیراقی كە تۆمەتبار هەستاوە بەفێڵكردن لە هاوڵاتیان .
• تۆمەتبارێك دەستگیراوە بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەكی بێ‌ مۆڵەت و دەستیش گیراوە بەسەر چەكەكەدا ، لەئێستادا تۆمەتبار بەندە بەپێی ماددەی 21ی چەك .
• شەش تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی 194 لەیاسای گومرگ .
• هەشت تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی چەند ماددەیەكی تر لەیاسای سزادانی عیراقی .


292 جار خوێندراوەتەوە
23/05/2019

بابەتی زیاتر