Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

باڵیۆزی عێراق له‌ لوبنان، هه‌واڵی‌ ده‌ستگیركردنی‌ نه‌جمه‌دین كه‌ریمی‌ پشتڕاست كرده‌وه‌


په‌یام

نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری‌ پێشووی كه‌ركووك، له‌سه‌ر داوای‌ ده‌سته‌ی‌ ده‌ستپاكیی‌ عێراق، له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ پایته‌ختی‌ لوبنان له‌لایه‌ن پۆلیسی‌ ئینته‌رپووڵه‌وه‌ ده‌ستگیر كرا.

عه‌لی عامری، باڵیۆزی عێراق له‌ لوبنان، هه‌واڵی‌ ده‌ستگیركردنی‌ نه‌جمه‌دین كه‌ریمی‌ پشتڕاست كرده‌وه‌ و، له‌ لێدوانێكدا به‌ نووسینگه‌ی به‌یرووتی تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراقی وتووه‌، چاودێریی دۆسیه‌ی ده‌ستگیركردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن پۆلیسی ئینته‌رپووڵ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یرووت.
باڵیۆزی عێراق له‌ لوبنان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ ڕوو، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی لوبنان له‌ گفتوگۆدان له‌ چوارچێوه‌ی یاسادا.
ده‌ستگیركردنی‌ نه‌جمه‌دین كه‌ریم په‌یوه‌ندیی‌ به‌ چه‌ندین دۆسیه‌ی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ هه‌یه‌، پێشتر ناوبراو له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی‌ ده‌ستپاكیی‌ كه‌ركووك و به‌غداوه‌ دۆسیه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ بۆ كراوه‌ته‌وه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاماده‌ نه‌بووه‌ بچێته‌ به‌رده‌م دادگا، فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنیشی‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ دراوه‌ته‌ پۆلیسی‌ ئینته‌رپووڵ.
به‌پێی‌ زانیارییه‌كان، تۆمه‌تی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له‌ چه‌ندین دۆسیه‌ی‌ بواری‌ ئاو و كاره‌با و ڕێگه‌وبان و پترۆدۆلار و كۆمه‌ڵێك خزمه‌تگوزاری دیكه‌، ڕووبه‌ڕووی‌ نه‌جمه‌دین كه‌ریم كراوه‌ته‌وه‌.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، لایه‌نێكی‌ دیاری‌ هه‌رێم له‌ هه‌وڵی‌ به‌رده‌وامدایه‌ بۆ ئازادكردنی‌ پارێزگاری‌ پێشووی‌ كه‌ركووك.
هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ كاتێكدان نووسینگه‌ی‌ نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌ستگیركردنی‌ ناوبراو ڕه‌تده‌كاته‌وه‌.


1707 جار خوێندراوەتەوە
22/05/2019

بابەتی زیاتر