Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

روسیاو ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نسا جه‌خت له‌ پابه‌ندی‌ به‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ ده‌كه‌نه‌وه


په‌یام

سه‌رۆكی ڕووسیا، سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌كانی‌ سووریا و ئۆكراینا و ئێران، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ باڵای‌ فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا گفتوگۆی‌ كردووه‌. هه‌رسێ‌ وڵات جه‌خت له‌ پابه‌ندی‌ به‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی كۆشكی كرملینه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ ڤلادیمیر پۆتین په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن و ئه‌نگێلا مێركڵ ئه‌نجام داوه‌ .

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كاندا كێشه‌ی سووریا تاوتوێ كراوه‌ و، تێیدا پۆتین زانیاریی سه‌باره‌ت به‌ سه‌قامگیركردنی دۆخی باكووری خۆرئاوای سووریا و، پارێزگاریكردن له‌ هاووڵاتیانی سڤیل و، له‌ناوبردنی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر له‌ رێگه‌ی ئه‌و ڕێكارانه‌ی له‌گه‌ڵ توركیادا گیراونه‌ته‌ به‌ر، خستووه‌ته‌ ڕوو.

سه‌رۆكی‌ ڕووسیا جه‌ختیشی له‌ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئۆكراینا له‌ چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌كانی مینسكدا كردووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ "هه‌ریه‌ك له‌ ڕووسیا و فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا، دووپاتی پابه‌ندیی خۆیان به‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ و، هاریكاریی ئابووریی و بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران كردووه‌ته‌و".

273 جار خوێندراوەتەوە
22/05/2019

بابەتی زیاتر