Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا.. جووله‌كه‌ ئۆرسۆدۆكسه‌كان خۆپیشاندانیان بۆ پاڵپشتی‌ له‌ په‌رله‌مانتاره‌ موسڵمانه‌كه‌ی‌ ئه‌مریكا ئه‌نجام دا


په‌یام

جووله‌كه‌ ئۆرسۆدۆكسه‌كانی نیویۆرك، خۆپیشاندانیان بۆ پاڵپشتی‌ له‌ په‌رله‌مانتاره‌ موسڵمانه‌كه‌ی‌ ئه‌مریكا ئه‌نجام دا، كه‌ به‌هۆی‌ قسه‌كردن له‌سه‌ر لۆبیی‌ ئیسرائیل له‌لایه‌ن ته‌لئه‌بیب و زۆرێك له‌ جووله‌كه‌كانه‌وه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج.

له‌ مه‌یدانی‌ تایمزی‌ شاری نیویۆركی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكا، له‌لایه‌ن گرووپی‌ به‌ناوبانگی‌ نیتۆری‌ كارتاوه‌ خۆپیشاندانی پاڵپشتیكردن له‌ ئیلهان عومه‌ر، كۆنگرێسمانی موسڵمان، ئه‌نجام درا.

له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌دا كه‌ جووله‌كه‌ ئۆرسۆدۆكسه‌كانی دژ به‌ زایۆنیزم و، مه‌سیحی و موسڵمانان به‌شدارییان تیادا كرد، خۆپیشانده‌ران ئه‌و دروشمه‌یان به‌رزكرده‌وه‌ كه‌ "ڕه‌خنه‌گرتن له‌ ئیسرائیل دژ به‌ جووله‌كه‌بوون نییه‌".

له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك جووله‌كه‌ی ئۆرسۆدۆكس، هه‌وڵیان دا ئاڵایه‌كی دڕاوی ئیسرائیل بسووتێنن. هه‌روه‌ها حاخام دۆڤید فێڵدمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا "كۆنگرێسمان ئیلهان عومه‌ر ڕاستییه‌كانی گوتووه‌ ده‌رباره‌ی لۆبیی ئیسرائیلی".

فێڵدمان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌و ئاژاوه‌گێڕی و هێرشانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر ئه‌و كۆنگرێسمانه‌ موسڵمانه‌ و، باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌وانه‌ی‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ری‌ نوێنه‌رایه‌تی ده‌نگ و بۆچوونی جووله‌كه‌ ئه‌مریكییه‌كان ناكه‌ن".

ئیلهان عومه‌ر، كۆنگرێسمانی موسڵمان، به‌هۆی‌ ڕه‌خنه‌گرتن له‌ لۆبیی‌ ئیسرائیلی‌ له‌ ئه‌مریكا، ماوه‌یه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئیسرائیل و كۆنگرێسمانه‌ جووله‌كه‌كانه‌وه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج و تۆمه‌تی دژه‌ جووله‌كه‌ی ده‌درێته‌ پاڵ.

607 جار خوێندراوەتەوە
22/05/2019

بابەتی زیاتر