Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات رۆڵی هه‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی كه‌نداو


په‌یام

ئێران داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی كه‌نداو، دیالۆگی دیپلۆماتی ناوچه‌یی ده‌ست پێ بكات.

نوێنه‌رایه‌تی هه‌میشه‌یی ئێران له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كردووه‌ تیایدا داوایه‌كی ئیداره‌ی تارانی گه‌یاندووه‌ته‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌ به‌رامبه‌ر پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ بێده‌نگ نه‌بێت.

نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئێران له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ده‌ڵێت ئێران هیچ كاتێك جه‌نگ هه‌ڵنابژێرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆری لێبكرێت بۆ جه‌نگ تا دوا سات خۆی ده‌پارێزێت.

ته‌خت ره‌وانچی هۆشداریداوه‌ له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری دروستبوونی جه‌نگ و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ كێشه‌كه‌ ده‌چێته‌ ئه‌وپه‌ڕی ناوچه‌كه‌ و ئاسایش و ئاشتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.


226 جار خوێندراوەتەوە
22/05/2019

بابەتی زیاتر