Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێر.. كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ئێواره‌ خوانێكی به‌ربانگی بۆ ژماره‌یه‌ك له‌كادیره‌ پێشكه‌وتووه‌كانی ساز كرد


په‌یام

به‌ئاماده‌بوونی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی، ئه‌نجوومه‌نی چاودێریی‌و لێپرسینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ئێواره‌ خوانێكی به‌ربانگی بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندام مه‌كته‌ب‌و كارگێڕو ئه‌ندامانی ئۆرگانه‌گانی سنووری مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر ساز كرد.

مامۆستا عه‌لی باپیر وتارێكی پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بوان كردو، ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی پێویستی خسته‌ڕوو و ڕایگه‌یاند: ئه‌م مانگی ره‌مه‌زانه‌ كه‌ مانگی به‌ره‌كه‌ت‌و دابه‌زینی قوڕئان‌و ڕه‌حمه‌ته‌، پێویسته‌ زیاتر خۆمانی تێدا ماندوو بكه‌ین‌و به‌خوێندی قوڕئان‌و زۆر عیباده‌ت تێدا كردنی به‌ڕێ بكه‌ین‌و وه‌ك هه‌لێكی زێڕین وه‌ری بگرین.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا مامۆستا عه‌لی باپیر داكۆكیی كرد له‌ دڵسۆزیی ساغی دڵ‌و ده‌روون‌و خۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ بۆ خوای گه‌وره‌و وتی: هه‌موو كرده‌وه‌یه‌ك پێویستی به‌دوو مه‌رج هه‌یه‌، یه‌كه‌میان به‌ساغیی‌و دڵسۆزیی بۆ خوابێت‌و دووه‌میان به‌پێی شه‌رعی خوا بێت‌و، ڕایگه‌یاند: چه‌مكی عیباده‌ت فراوانه‌و پێویسته‌ ئێمه‌ به‌فراوانی له‌و چه‌مكه‌ بگه‌ین.

422 جار خوێندراوەتەوە
21/05/2019

بابەتی زیاتر