Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێشوازی له‌ وه‌فدێكی نه‌وه‌ی نوێ ده‌كات


په‌یام

مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ هه‌ولێر پێشوازیی له‌ وه‌فدێكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ‌ كرد.

له‌دیداره‌كه‌دا باس له‌بارودۆخی سیاسیی ئێستای هه‌رێمی كوردستان‌و ناوچه‌كه‌ به‌گشتیی كراو، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرایه‌وه‌ پێویسته‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت كاراتر بكرێن‌و كارو ئه‌ركی یاسایی خۆیان بگێڕن له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتییان به‌گشتیی‌و، هه‌روه‌ها دادگاكان پیشه‌ییانه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن‌و هه‌وڵی چه‌سپاندنی دادگه‌ریی بده‌ن.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌نیزیك كردنه‌وه‌ی دیدو بۆچوونه‌ جیاوازه‌كان‌و هاوكاریی لایه‌نه‌كان له‌خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كاندا له‌پێناو ده‌رچوون له‌ قه‌یرانه‌ جۆراوجۆره‌كان كرا، هاوكات ته‌ئكید له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی‌و هه‌ماهه‌نگیی دوولایه‌نه‌ كرایه‌وه‌.

642 جار خوێندراوەتەوە
21/05/2019

بابەتی زیاتر