Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تره‌مپ: سزاكان له‌ ڕووی ئابوورییه‌وه‌ ئێرانی به‌ره‌و كاره‌سات بردووه‌


په‌یام

دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند سزاكانی‌ ئه‌مریكا له‌ ڕووی ئابوورییه‌وه‌ ئێرانی به‌ره‌و كاره‌سات بردووه‌، به‌ڵام ناشیه‌وێت بچێته‌ جه‌نگه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا.
دۆناڵد تره‌مپ له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا، سه‌رزه‌نشتی ئه‌وانه‌ی كرد كه‌ زۆری لێده‌كه‌ن جه‌نگ دژبه‌ ئێران هه‌ڵگیرسێنێت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ ئێران بووه‌ته‌ كێشه‌، هاوكات ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌ی باراك ئۆباما له‌گه‌ڵ ئێران واژووی كرد به‌ كاره‌سات ناوبرد.
تره‌مپ باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و سزاكانیان به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندووه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه‌ له‌ رووی ئابوورییه‌وه‌ ئێرانی به‌ره‌و كاره‌سات بردووه‌، به‌ڵام ناشیه‌وێت بچێته‌ جه‌نگه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا.

255 جار خوێندراوەتەوە
21/05/2019

بابەتی زیاتر