Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

روحانی: ئه‌مڕۆ هه‌لومه‌رجی به‌رگریی و خه‌باته‌ نه‌وه‌ك دانوستان


په‌یام

سه‌ركۆماری ئیسلامیی ئێران، رایگه‌یاند لایه‌نگری دانوستان و دیپلۆماسییه‌ته‌، به‌ڵام هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆ هه‌لومه‌رجی به‌رگریی و خه‌باته‌ نه‌وه‌ك دانوستان.

سه‌ركۆماری ئێران له‌ میانه‌وه‌ی‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا ووتی‌ له‌ میانی 40 ساڵی رابردوودا ئه‌وانه‌ی له‌ كۆشكی سپی بوون به‌ به‌رده‌وامی دژ به‌ ئێران كاریان كردووه‌ و پلانی گوشار دروستكردن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداریان داناوه‌.

رۆحانی وتیشی ئه‌گه‌ر به‌ هاندانی ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌رچووینایه‌، ئه‌وا جگه‌ له‌ ئه‌مریكا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش سزایان به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ماندا ده‌سه‌پاند. 

سه‌ركۆماری ئێران جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ له‌ نێوان گه‌ل و به‌ڕێوه‌به‌رانی وڵاتدا بۆچوونی جیاواز نییه‌ له‌به‌رامبه‌ر سزاكانی ئه‌مریكا، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه‌ وه‌ك خۆی لایه‌نگری دانوستان و دیپلۆماسییه‌ته‌، به‌ڵام له‌م هه‌لومه‌رجانه‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دانوستان په‌سه‌ند نییه‌.


251 جار خوێندراوەتەوە
21/05/2019

بابەتی زیاتر