Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

میدیاكانی‌ ئیسرائیل: ماوه‌ی شه‌ش مانگ ئاگربه‌ستی له‌ نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل به‌سترا


په‌یام

میدیاكانی‌ ئیسرائیل بلاَویانكرده‌وه‌ كه‌ به‌ نێوه‌ندگیری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و میسر بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ ئاگربه‌ستی له‌ نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل به‌سترا. 

له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و ئاگربه‌ستییه‌دا، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس نزیكه‌ی 300 مه‌تر خۆپیشانده‌ران له‌ سنووری كه‌رتی غه‌ززه‌ به‌دوور ده‌گرێت. 

له‌ به‌رامبه‌ردا ئیداره‌ی ته‌لئه‌بیب مه‌ودای ماسیگرانی كه‌رتی غه‌ززه‌ بۆ 15 میل درێژ ده‌كاته‌وه‌، هاوكات رێگه‌ به‌ گواستنه‌وه‌ی هاوكاری مرۆیی و پزیشكی له‌سه‌ر ئیسرائیله‌وه‌ بۆ كه‌رتی غه‌ززه‌ ده‌دات. 
تا ئێستا هیچ روونكردنه‌ویه‌ك له‌ لایه‌ن ئیسرائیل و حه‌ماسه‌وه‌ له‌باره‌ی راستی و دروستی ئه‌و ئاگربه‌ستییه‌ بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌. 

ئیسرائیل له‌ ساڵی 2006وه‌ له‌ رێگه‌ی وشكانی، ئاسمانی و ده‌ریایی ئابڵوقه‌ی خستووه‌ته‌ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ كه‌ نزیكه‌ی دوو ملیۆن هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی تیایدا ده‌ژی و هه‌زاران كه‌سیش به‌هۆی بۆردومان و ته‌قه‌ی هێزه‌كانی‌ جوله‌كه‌ بونه‌ته‌ قوربانی‌.

275 جار خوێندراوەتەوە
21/05/2019

بابەتی زیاتر