Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

جۆرەكانی بەرزە پەستانی خوێن و نیشانه‌کانی توشبوون چییه‌؟



له‌ نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین وه‌رگیراوه‌

بەرزە پەستانی خوێن دوو جۆری سەرەكی هەیە، كە ئەوانیش بریتین لە:


1. بەرزەپەستانی سەرەكی: كە بەتەواوی هۆكارەكانی نەناسراون، بڵاوترین جۆری بەرزە فشاری خوێنەو نزیكەی %95ی حاڵه‌ته‌کانی توشبوون لەم جۆرەن.
2. بەرزەپەستانی لاوەكی: ئەو جۆرەی بەرزە فشارە، كە بەهۆكاری ناتەندروستی و نەخۆشی لە بەشەكانی دیكه‌ی لەشدا دروست دەبێت، وەكو كێشەو نەخۆشییەكانی گورچیلە، یاخود لە كاتی دوگیانی خانماندا روودەدات.

 
نیشانەكانی توشبوون بە بەرزەپەستانی خوێن:
گەرچی هەندێك كەس سەرەڕای توشبوونیان بە بەرزەپەستانی خوێن، بەڵام هیچ نیشانەیەكیان نییە و هەست بەوە ناكەن كە توشی پەستانی خوێن بوون، بەڵام بەگشتیی چەند نیشانەیەك هەن، كە ئاماژەن بۆ توشبوون بە بەرزەپەستانی خوێن، لە دیارترین ئەو نیشانانەش بریتین لە:
1. هەستكردن بە ماندووبوون.

2. توشبوون بەهەندێك حاڵەتی نامۆ،  وەك هەستكردن بە  شڵەژان.
3. توشبوون بە خوێنبەربوونی لوت.
4. ناڕوونی لە بینیندا و تەڵخ بوونی چاوەكان.
5. هەستكردن بە ئازاری سنگ.

6. ناڕێكی لێدانەكانی دڵ.

 

دەكرێت بڵێین: ئەمانەی سەرەوە بە نیشانە سەرەتاییەكان هەژمار دەكرێن و پێویستە لە كاتی هەستكردن بەو نیشانانەدا  پشتگوێ‌ نەخرێن و هەوڵی وەرگرتنی چارەسەری پێویست بدرێت، بەڵام ئەگەر توشبوون بە بەرزەپەستانی خوێن بگاتە حاڵەتێكی توند، ئەوا چەند نیشانەیەك دەردەكەون لە كەسی توشبوودا، لەوانەش:
1. سەرئێشەیەكی زۆر توند.
2. گێژبوون و سەرسوڕان.
3. تێكچوونی بینایی چاوەكان.
4. هەستكردن بە توندبوونی سنگ و بوونی ئازار.
5. توشبوون بە هەناسەتوندی.
6. ناڕێكی و ناتەواوی لێدانەكانی دڵ.
7. بوونی خوێن لە میزدا.

لەكاتی بوونی ئەم نیشانانەدا، پێویستە بەزووترین كات سەردانی پزیشكی پسپۆڕی تایبەت بكرێت، بۆ وەرگرتنی رێنمایی و چارەسەری پێویست.

 

464 جار خوێندراوەتەوە
20/05/2019

بابەتی زیاتر