Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مێسی‌ ژماره‌یه‌كی‌ پێوانه‌یی تۆمار ده‌كات



په‌یام ـ سپۆرت

لیۆنێل مێسی‌ ئه‌رجه‌نتینی‌ و ئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ خولی‌ ئیسپانی‌ تۆمار ده‌كات، كه‌ ماوه‌یه‌كی‌ زۆره‌ هیچ یاریزانێك به‌و ژماره‌یه‌ نه‌گه‌یشتووه‌.

 
ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه‌ مێسی‌ له‌ دوا یاری‌ یانه‌كه‌یدا له‌م وه‌رزه‌ی‌ خولی‌ یانه‌كانی‌ ئیسپانیا، توانی‌ دوو گۆڵ له‌ تۆڕی‌ گۆڵی‌ ئیبار تۆمار بكات و كۆی‌ گۆڵه‌كانی‌ له‌م وه‌رزه‌ی‌ لالیگا، گه‌یانده‌ 36 گۆڵ.
 
پێگه‌ی‌ ئۆبتا بۆ ئامارو ژماره‌ پێوانییه‌كان ئاشكرای‌ كردووه‌: كه‌ له‌ پاش 32 ساڵ مێسی‌ بووه‌ یه‌كه‌م یاریزان كه‌ جیاوازی‌ گۆڵه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ یاریزانی‌ دووه‌م 15 گۆڵ بێت  به‌وه‌ی‌ كه‌ مێسی‌ 36 گۆڵی‌ هه‌یه‌ و له‌دوای‌ مێسیش هه‌ر یه‌كه‌ له‌ سوارێز و كه‌ریم بنزیمه‌ دێن، به‌ 21 گۆڵ.
 
پێگه‌ی‌ ئۆبتا جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كۆتاجار جیاوازی‌ گۆڵه‌كانی‌ گۆڵكاری‌ یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ دووه‌می‌ لالیگا 14 گۆڵ بووه‌ و ساڵی‌ 1987 بووه‌، كاتێك هۆگۆ سانچێزی‌ ئه‌ستێره‌ی‌ ریاڵ مه‌درید 34 گۆڵی‌ هه‌بووه‌ و گاری‌ لینكه‌ری‌ یاریزانی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌و ساڵه‌دا خاوه‌نی‌ 20 گۆڵ بووه‌.


474 جار خوێندراوەتەوە
20/05/2019

بابەتی زیاتر