Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نەوەی‌ نوێ: شاسوار عەبدولواحید لە زیندانی تاکە کەسیدایەو ژیانی لە مەترسیدایە



په‌یام ـ سلێمانی

پەرلەمانتارێکی نەوەی‌ نوێ رایده‌گه‌یه‌نێت: بە پێی زانیارییەکان لە ئێستادا شاسوار عەبدولواحید لە ئاسایشی سلێمانی لە زیندانی تاکە کەسیدایە و ژیانی لە مەترسیدایە.


کاوە عەبدولقادر پەرلەمانتاری نەوەی‌ نەوەی‌ نوێ، به‌ میدیای حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌:" شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی‌ جوڵانەوەی‌ نەوەی‌ نوێ ڕەوشی باشنییە و لە ئێستادا لە ئاسایشی سلێمانی لە  زیندانی تاکە کەسیدایە.

ناوبراو ئه‌وه‌شی وتووه‌:" چەند کەسێکیان  سەردانی سەرۆکی‌ جوڵانەوەی‌ نەوەی‌ نوێیان کردووە و مەترسی لە سەر ژیانی هەیە و هۆشداریدەدەنە دەزگا بەرپرسەکانی سلێمانی کە گیانی شاسوار عەبدولواحید و خۆبەخشەکانی دیكه‌ی نەوەی‌ نوێ لە ئەستۆی ئەوانە.

کاوە عەبدولقادر ئەوەشی وتووه‌:" پێشتریش دەزگا ئەمنییەکان پێشنیەی‌ خراپیان هەبووە کە چەندین کەس بە ساغی چوونەتە ئەو دەزگایانە و دواتر سیناریۆیان بۆ دروستکراوە و گیانیان لە دەستداوە بۆیە هۆشداریان لەو بارەیەوە داوەتە هەموو لایەک.

ئەو پەرلەمانتارەی نه‌وه‌ی نوێ ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت:" دەبوو شاسوار عەبدولواحید بە کەفالەت ئازاد بکرایە، بەڵام هەر ڕێگەش نەدراوە پارێزەرەکەی  دۆسییەکەی‌ بیبینێت و ئەمەش پرسیار لەسەر دادگا دروستدەکات.

ناوبراو ئه‌وه‌شی ده‌لێت:" حزبە دەسەڵاتدارەکان یاسا وەکو کوتەک بەکاردەهێنن بۆ سڕینەوەی  حزبە بچوکەکان و  ئۆپۆزسیۆن و بۆ ئەمەش دادگا بەکاردەهێنن.

757 جار خوێندراوەتەوە
20/05/2019

بابەتی زیاتر