Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گۆگڵ چەند خزمەتگوزارییەکی لەگەڵ ھواوی راگرت


په‌یام ـ
کۆمپانیای (گۆگڵ) چەند خزمەتگوزارییەکی لەگەڵ کۆمپانیای (ھواوی) چینی پچڕاند، بەتایبەت ئەو بەشانەی کە پەیوەندیان بە ھاردوێر و سۆفتوێرەوە ھەیە.


بەپێی ڕاگەیەنراوێکی کۆمپانیا چینییەکە، بەھۆی وەستاندنی ئەو خزمەتگوزارییانەی گوگڵەوە، پلەی ستۆر و جیمەیڵ لە دەرەوەی چین ئەپدەیت ناکرێنەوە.

پێشبینی دەکرێت تا ئەو کاتەی ناکۆکییەکانی نێوان ھەردوو وڵات چارەسەر دەبن، کۆمپانیای ھواوی پشت بە خزمەتگوزارییەکانی دیکە ببەستێت تا بەتەواوی کارەکانی ڤێرژنە نوێکانی ڕاپەڕێنێت.
ھواوی گەورەترین  کۆمپانیای چینییە لە بواری مۆبایل و لە ١٧٠ وڵاتی جیھان بەرھەمەکانی دەفرۆشێت و ١٩٠ ھەزار کارمەندی ھەیە، ساڵی ٢٠١٨ش داھاتەکەی زیاتر لە ١٠٠ ملیار دۆلار بووە.
واشنتن کۆمپانیای ھواوی تۆمەتبار کرد کە لەلایەن حکومەتی چینییەوە بۆ سیخوڕیکردن بەکاربھێنرێت، ھەربۆیە دۆناڵد ترەمپ بڕیاریدا کاروبارەکانی ھواوی لە ئەمریکا قەدەغە بکات.

256 جار خوێندراوەتەوە
20/05/2019

بابەتی زیاتر