Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ، روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تێكی چه‌واشه‌كارانه‌ دژ به‌ كۆمه‌ڵ ده‌دات

په‌یام

له‌باره‌ی هه‌ڵمه‌تێكی چه‌واشه‌كارانه‌ بۆسه‌ر كۆمه‌ڵی ئیسلامی، تۆڕیی میدیایی كۆمه‌ڵ روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌.

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ چه‌ند په‌یج و هه‌ژمارێكی سۆشیال میدیا و ماڵپه‌ڕی ئاڤا توده‌ی بابه‌تێك ره‌واجی پێده‌درێت كه‌ گوایه‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ناوچه‌كانی تازاواو جوانرۆ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كاری رێكخستن ده‌كات و پاره‌ به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كات.
ئێمه‌ له‌تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ سه‌رله‌به‌ری ئه‌وهه‌واڵانه‌ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و له‌ڕاستیه‌وه‌ دورن، ئه‌وانه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری كارو به‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامین ئه‌و راستیه‌ ده‌زانن كه‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، وه‌ك له‌به‌رنامه‌ی كارو په‌یڕه‌وی نێوخۆیدا هاتووه‌، باشوری كوردستان و عێراق به‌ناوچه‌ی خه‌باتی خۆی ده‌زانێت و له‌و سنوره‌ دیاریكراوه‌دا كاری رێكخراوه‌یی و سیاسی خۆی ده‌كات.

تایبه‌ت به‌به‌خشینه‌وه‌ی پاره‌ش به‌سه‌ر هاوڵاتیانی ڕۆژهه‌ڵاتدا ئه‌وا بارودۆخی ئابوری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ ئاستێكی هێنده‌ خراپدایه‌ كه‌ به‌ سه‌ختی و ناڕه‌حه‌تی دامه‌زراوه‌كانی خۆی بۆ ده‌برێت به‌رێوه‌، ئیدی چۆن و به‌ چ شێوه‌یه‌ك هاوكاری خه‌ڵكانی دیكه‌ی پێده‌كرێت؟! 

كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یامیش وه‌ك كه‌ناڵێكی فه‌رمی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ پرۆگرامه‌كانیدا ته‌نها گرنگی به‌كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هاوڵاتیانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوه‌و هیچ جۆره‌ كارێكی رامیاری له‌ رۆژهه‌ڵات گرنگی پێنادات، هه‌ربۆیه‌ ناوهێنانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئه‌میره‌كه‌ی و په‌یوه‌ندی به‌لایه‌نی ده‌ره‌كی، قه‌وانێكی كۆنه‌ و دووباره‌ ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر نا هه‌موولایه‌ك ئه‌وه‌ ده‌زانن كۆمه‌ڵی ئیسلامی پارتێكی سیاسی ره‌سه‌نی كوردستانیه‌ و گۆڕه‌پانی خه‌بات و چالاكیشی عێراق و باشوری كوردستانه‌ و ناوهێنانی له‌م كاتانه‌دا له‌لایه‌ن هه‌ركه‌سێكه‌وه‌ بۆ گه‌رم كردنی بازاڕی خۆیانه‌ و كۆمه‌ڵی ئیسلامی دووره‌ له‌هه‌ر جۆره‌ تۆمه‌ت و بوهتانێكی له‌و جۆره‌.
 
تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ
 19/5/2019


1700 جار خوێندراوەتەوە
19/05/2019

بابەتی زیاتر