Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ناوی پاڵێوراوی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی ڕاگه‌یاند

په‌یام

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان ناوی پاڵێوراوی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانی‌ راگه‌یاند به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ ناوی دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵی تێدا بێت.

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ریه‌ك له‌ نێچیرڤان ئیدریس مسته‌فا بارزانی، ئومێد عه‌بدولسه‌لام قادر، محه‌مه‌د حه‌مه‌ساڵح عومه‌ر، ڕێبوار عه‌زیز مسته‌فا و هیوا عه‌بدوڵا خدری وه‌كو پاڵێوراوی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ڕاگه‌یاند.

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ واژۆی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی له‌سه‌ره‌، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، به‌پێی بڕگه‌ی (3)ی مادده‌ی (4) له‌ یاسای كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان - عێراق و هه‌مواری شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك، تا په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوور،  ناوی ئه‌و پاڵێوراوانه‌ی كه‌ مه‌رجی یاساییان تێدایه‌ و خۆیان پاڵاوتبوو بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان - عێراق، ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ناوی نوسه‌ر و مامۆستای زانكۆ فه‌رهاد پیرباڵ له‌ لیستی‌ پاڵێوراوان ده‌رهێنراوه‌ و به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ هۆكاری دوورخستنه‌وه‌ی‌ ناوبراو پرۆسه‌كه‌ رابگه‌یه‌ندرێت.

ڕۆژی 12ی ئه‌م مانگه‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌رگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم كرده‌وه‌ و ڕۆژی 15ی مانگیش، ماوه‌ی خۆكاندیدكردنی داخست.

209 جار خوێندراوەتەوە
19/05/2019

بابەتی زیاتر