Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سعودیه‌.. وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وتی ئۆپیك پڵه‌س كۆده‌بنه‌وه‌

په‌یام

وڵاتانی هه‌نارده‌كاری‌ نه‌وتی ئۆپیك پڵه‌س له‌باره‌ی بازاڕ ‌و ناسه‌قامگیری نرخی نه‌وت، كۆده‌بنه‌وه‌.

تایبه‌ت به‌ ناسه‌قامگیری نرخ‌و دوایین ئاڵوگۆڕه‌كانی بازاڕی جیهانیی نه‌وت، لیژنه‌ی ویزاری‌ چاودێری دابه‌زاندنی نرخی سه‌ر به‌ وڵاتانی ئۆپیك پڵه‌س، له‌ شاری (جده‌)ی سعودیه‌ كۆده‌بنه‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئۆپیك پڵه‌س دوای دوو هه‌فته‌ له‌ به‌رزی‌و نزمی نرخی نه‌وت دێت كه‌ به‌هۆی ئاڵۆزییه‌ جیۆسیاسییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و شه‌ڕی بازرگانی نێوان ئه‌مریكا و چینه‌وه‌ دروستبووه‌.

ئۆپیك پڵه‌س له‌ وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وتی ڕێكخراوی ئۆپیك، هه‌روه‌ها وڵاتانی (ڕووسیا، مه‌كسیك‌و ئازه‌ربایجان) كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌ن، پێكدێت.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، تاووتوێی پابه‌ندبوونی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت به‌ بڕیاری دابه‌زاندنی به‌رهه‌مه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ بڕیاری تا حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ به‌رده‌وام بێت.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ ڕۆژێكی ته‌واو ده‌خایه‌نێت‌و ئێران به‌شداری تێدا ناكات، گه‌مارۆی فرۆشتنی نه‌وتی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ گه‌رمترین جێ باس، ده‌بێت.

111 جار خوێندراوەتەوە
19/05/2019

بابەتی زیاتر