Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌


په‌یام ـ سلێمانی


ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان حوكمی واجب بوونی باڵاپۆشیی ئافره‌تان ڕوونده‌كاته‌وه‌ و داوا له‌ ماموستایانی‌ ئاینی ده‌كات له‌ پرسه‌كانی‌ ئاینی پیرۆزی پیرۆزی ئیسلام، خۆیان نه‌كه‌نه‌ كه‌ره‌سته‌یه‌كی هه‌رزانی هه‌ندێك له‌ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان.


له‌ راگه‌یاندراوێكدا ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێم ڕایده‌گه‌ێنێت، له‌سه‌ره‌تای مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ له‌ هه‌ندێك له‌ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ پرسی باڵا پۆشی ورژێنراوه‌، له‌ كاتێكدا پرسی باڵا پۆشی‌و داپۆشینی پرچ‌و جه‌سته‌ له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه‌ بابه‌تێكی جێگیره‌و له‌ ئایندا به‌ ئاشكراو بێ‌ دو دڵی زانراوه‌.
 ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا ده‌ڵێت هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ئیسلامیه‌تیه‌وه‌و به‌ درێژایی مێژوی 1440 ساڵه‌ی ئیسلام كۆ ده‌نگی له‌سه‌ره‌و به‌ ده‌یان به‌ڵگه‌و ده‌قی قورئانی پیرۆزو فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ڕوونمان كردۆته‌وه‌.

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان هۆشیاری ده‌داته‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كه‌ ورژاندنی ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ستیارانه‌ پێچه‌وانه‌ی ده‌ستورو یاسا به‌كاره‌كانه‌و ده‌بێته‌ هۆی تێكدانی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك هه‌ستان به‌به‌رپرسیاره‌تی ئاینی خۆمان له‌كاتی دووباره‌بونه‌وه‌ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ ناچار ده‌بین په‌نا ببه‌ین بۆ دادگا و یاسا بۆ ڕاگرتن و سزادانی ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌.

له‌ به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا داوا له‌ ماموستایان‌و پسپۆرانی ئاینی به‌رێز ده‌كات له‌تێوه‌گلان له‌و بابه‌ت‌و پرسانه‌ی له‌ئاینی پیرۆزی پیرۆزی ئیسلام ڕون و ئاشكراو كۆده‌نگی گشتی زانایان و مه‌زهه‌به‌ باوه‌ڕپێكراوه‌كانی ئیسلامی له‌سه‌ره‌، خۆیان نه‌كه‌نه‌ كه‌ره‌سته‌یه‌كی هه‌رزانی هه‌ندێك له‌و ده‌زگا راگه‌یاندنانه‌ی كه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان به‌كاریان ده‌هێنن.


بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی فه‌توایه‌كه‌ كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ بكه‌:

http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26519

599 جار خوێندراوەتەوە
19/05/2019

بابەتی زیاتر