Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لاهور شێخ جه‌نگی‌ داوای‌ كاركردنه‌وه‌ی‌ رێكه‌وتنامه‌ی‌ ده‌باشان ده‌كات



په‌یام ـ سلێمانی


لاهور شێخ جه‌نگی‌ به‌رپرسی‌ ده‌زگای‌ پاراستن و زانیاری‌، داوای‌ كاركردنه‌وه‌ی‌ رێكه‌وتنامه‌ی‌ ده‌باشانی‌ نێوان یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی‌" باڵانسی هێز له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لك و خاكی كوردستان یه‌كلا بكاته‌وه".

لاهور شێخ جه‌نگی له‌ په‌یامێكیدا كه‌ بةياني ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، به‌بۆنه‌ی‌ تێپه‌ڕبوونی‌ دوو ساڵ به‌سه‌ر كۆچی‌ دوایی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، نووسیوێتی:" كاراكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ده‌باشان و دروستكردنی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌ش له‌ نێوان یه‌كێتیی و گۆڕان، ده‌توانێت باڵانسی هێز له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و خاكی كوردستان یه‌كلا بكاته‌وه و‌ به‌ به‌شداریی پارته سیاسییه‌‌ هاوهه‌ڵوێسته‌كان، قۆناغ به‌ قۆناغ هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌ تێپه‌ڕێنێت".

لاهور له‌په‌یامه‌كه‌یدا كه‌ له‌ژێر ناوی‌ "درێژه‌دان به‌ رێبازی كاك نه‌وشیروان، درێژه‌دان به‌ رێبازی مام جه‌لاله‌"، ده‌نووسێت:" به‌داخه‌وه‌، نه‌خۆشكه‌وتنی هه‌ڤاڵان مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان و دووركه‌وتنه‌وه‌یان له‌ كایه‌ی سیاسی، ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی له‌ناو ریزه‌كانی یه‌كێتیی و گۆڕان، رێگه‌ی نه‌دا، هیوا و ئیمزای هه‌ردوو جوامێر بۆ رێككه‌وتنی ده‌باشان، هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری و یه‌كخستنی هێزی بیروبازوی نێوان یه‌كێتیی و گۆڕان، سه‌ربگرێت، به‌مه‌ش زیانێكی گه‌وره‌ به‌ر سیستمی حوكمڕانی و پێگه‌ی كورد و مه‌سه‌له‌ی كوردایه‌تی كه‌وت.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی نووسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت:" بیركردنه‌وه‌ و عیبره‌ت وه‌رگرتن له‌ ئه‌زموونی ساڵانی رابردوو، به‌تایبه‌ت دوو ساڵی دوایی، پێمانده‌ڵێ كه‌ نه‌ك ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای خه‌ڵكی كوردستان و ره‌واندنه‌وه‌ی تارمایی سه‌ر سلێمانی و هه‌رێم و ناوچه‌كه‌، به‌نده‌ به‌ پاراستنی رێبازی مام جه‌لال و نه‌وشیروان موسته‌فا، به‌ڵكو ته‌واوكردنی رێگه‌ی ته‌واونه‌كراوی نێوانیان، پیرۆزترین ئه‌ركی ئه‌م قۆناغه‌ی ئێمه‌یه‌‌".


424 جار خوێندراوەتەوە
19/05/2019

بابەتی زیاتر