Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مڕۆ ناوی كاندیده‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم راده‌گه‌یه‌نرێت


په‌یام 

      
وا بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ رابگه‌ندرێت، كه‌ خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كاندید كردووه‌.


تارق جه‌وهه‌ر، ڕاوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19-5-2019 بڕیاره‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ ڕابگه‌یه‌نێت، كه‌ خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كاندید كردووه‌.

هه‌روه‌ها ناوبراو ئه‌وه‌شی وت: دوای ڕاگه‌یاندنه‌كه‌، ماوه‌ی دوو رۆژ به‌و كه‌سانه‌ ده‌درێت كه‌ ناوه‌كانیان ره‌دكراوه‌ته‌وه‌، تاوه‌كو له‌ دادگای ته‌مییز تانه‌ له‌و بڕیاره‌ بده‌ن و دادگای ته‌مییزیش له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا ئه‌و تانانه‌ یه‌كلاده‌كاته‌وه‌.

تارق جه‌وهه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ "دوای یه‌كلابوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ڕێوشوێنانه‌، په‌رله‌مانی كوردستان سێ رۆژی له‌به‌رده‌مدا ده‌بێت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی په‌رله‌مان و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم".

187 جار خوێندراوەتەوە
19/05/2019

بابەتی زیاتر