Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کەرکوک.. ​دەغڵودانی ژمارەیەک گوندی کورد سوتێنرا


په‌یام


 شەوی رابردوو ئاگر لە دەغڵ و دانی هاوڵاتیانی کوردی چەند گوندێکی‌ سنوری کەرکوک بەردراوە و بەو هۆیەوە سەرجەمی سوتاوە.


به‌ پێی زانیارییه‌كان دەغڵودانی گوندی مەنسور لە حەفتەغار و باشوری داقوق، سوتێنراوە و هاوکات دەغڵودانی گوندی قەرە دەرە لە سنوری قەزای دوبز سوتێنراوە.

هه‌روه‌ها ئاگر لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی چەند گوندێکی تریش بەردراوە، دەنگۆی ئەوە هەیە ئەو ناوچە کشتوکاڵیانە داعش ئاگری تێبەردابێت.
هاوکات قەیس میرزایی وتەبێژی بەرگری شارستانی کەرکوک، رایگه‌یاند: شەوی ڕابردوو لە گوندی قەرەدەرەی ناحیەی دووبز ئاگر لە دەغڵ و دانی ناوچەکە کەوتەوە و تیمەکانی بەرگری و شارستانی توانیویانە کۆنتڕۆڵی بکەن، لە ناحیەی ڕیاز و قەزای حەویجەش بە هەمان شێوە ئاگر کەوتووەتەوە و دواتر ئاگرەکە کۆنتڕڵ کراوە.

سەبارەت بەهۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە و لێژنەیەکی لێکۆڵینەوەیان پێکهێناوە، هەرچەندە گومان دەکرێت چەکدارانی داعش سوتاندبێتیان، بەڵام ئەوان چاوەڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانن.

 ئەمەش لە کاتێکدایە هەر  ئەمشەو لە سنوری‌ خانەقین ئاگرێک لە ڕووبەرێک پوش و پاوان و دەغڵودانی‌ جوتیارانی‌ خانەقین بەردراوە و تائێستاش زیانەکانی‌ نازانرێت.


226 جار خوێندراوەتەوە
19/05/2019

بابەتی زیاتر