Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران: پەیوەندیمان بەهێرشی سەر پێگە نەوتییەکانی سعودییەوە نییه‌

په‌یام

کۆماری ئیسلامی ئێران رەتیکردەوە هیچ پەیوەندییەکی بەو هێرشانەوە هەبێت کە کراوەتە سەر پێگە نەوتییەکانی سعودیە.

ئاژانسی رۆیتەرز، له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویكرده‌وه‌: ئێران رەتیکردەوە هیچ پەیوەندییەکی بەو هێرشانەوە هەبێت کە لەلایەن حوسییەکانی یەمەنەوە لەڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە کراوەتە سەر پێگە نەوتییەکانی سعودیە.

پێشتر سعودیە کۆماری ئیسلامی ئێرانی بەئەنجامدەر و هاندەری هێرشی سەر پێگە نەوتییەکانی تاوانبارکردبوو کە لەلایەن حوسییەکانی یەمەنەوە ئه‌نجامدرابوو.

سێشەممەی رابردوو فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی حوسییەکانی یەمەن هێرشی کردە سەر دوو وێستگەی نەوتی سعودیە، دواتر سعودیه‌ رایگەیاند: ئەو هێرشە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر هەناردەکردنی نەوت نەبووە.

304 جار خوێندراوەتەوە
18/05/2019

بابەتی زیاتر