Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نه‌مسا.. له‌ كاردانه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی له‌چك، په‌ڕله‌مانتارێك له‌نێو هۆڵی په‌ڕله‌ماندا له‌چكی كرد.

له‌ نه‌مسا و له‌ كاردانه‌وه‌ی ده‌ركردنی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی له‌چك، په‌ڕله‌مانتارێك له‌نێو هۆڵی په‌ڕله‌ماندا له‌چكی كرد.

(مارسا بێسمان) ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی نه‌مسا له‌ كاردنه‌وه‌ی ده‌ركردنی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌رپۆش له‌ قوتابخانه‌ سه‌ره‌تاییه‌كاندا، له‌ نێو هۆڵی په‌ڕله‌ماندا له‌چكی كرد.
(مارسا بێسمان) دوای له‌چككردنی، له‌به‌رده‌م ڕۆژنامه‌نووساندا ڕایگه‌یاندك سه‌یرم كه‌ن، پێتانوایه‌ به‌مشێوه‌یه‌ چی ده‌گۆڕێت..؟ ئافره‌تی مسوڵمان به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌توانێ فێر ببێت.

له‌ هه‌مان دانیشتنی په‌ڕله‌ماندا گفتوگۆی چڕ و پڕ له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه‌ به‌ڕێوه‌چوو كه‌ له‌ دوو ڕۆژ ڕابردوودا به‌ ده‌نگی هه‌ردوو پارتی ئازادی توندڕه‌و و پارتی پارێزگارانی ده‌سه‌ڵاتدار تێپه‌ڕێنرا.
لای‌ خۆیانه‌وه‌  په‌ڕله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن ڕایانگه‌یاند: یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی له‌چك له‌ قوتابخانه‌كانی سه‌ره‌تاییدا هاوكاری خۆگونجاندن ناكات‌و ده‌بێته‌ زیاتر لێكدابڕانی كۆمه‌ڵگه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ڕێكخراوه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی موسڵمانان ڕایانگه‌یاند داوا له‌ دادگای ده‌ستووری ده‌كه‌ن ئه‌و یاسایه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

949 جار خوێندراوەتەوە
17/05/2019

بابەتی زیاتر