Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ویلایه‌تێكی ئه‌مریكا یاسایه‌كی توندی دژ به‌ له‌باربردنی كۆرپه‌له‌ په‌سه‌ند كرد.

ویلایه‌تی (ئه‌لاباما)ی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا یاسایه‌كی دژ به‌ حاڵه‌تی له‌باربردنی كۆرپه‌له‌ ده‌ركرد كه‌ له‌ مێژووی ئه‌مریكادا به‌ توندترین یاسای له‌و شێوه‌ داده‌نرێت.

ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌سیۆشه‌یتدپرێس) ئاشكرای‌ كرد: (كای ئایفی) ژنه‌ حاكمی ویلایه‌تی (ئه‌لاباما) واژۆی له‌سه‌ر یاسایه‌ك كرد كه‌ له‌باربردنی كۆرپه‌له‌ به‌ تاوان ئه‌ژمار ده‌كات‌و له‌ زۆرینه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا بكه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ری سزا ده‌درێت.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، (كای‌ ئایفی) حاكمی ویلایه‌تی (ئه‌لاباما) ڕایگه‌یاند: یاسا نوێیه‌كه‌ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ خه‌ڵكی ویلایه‌ته‌كه‌ی باوه‌ڕی قووڵیان به‌وه‌یه‌ ژیانی مرۆڤ به‌ به‌هایه‌ ‌و دیارییه‌كی پیرۆزه‌ له‌لایه‌ن خوداوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، یاساكه‌ له‌ نێو هه‌ردوو ژووری په‌ڕله‌مانی ویلایه‌تی ئه‌لابامادا پشتیوانییه‌كی زۆری لێ كراوه‌‌و (ئایفی)ش وتی: یاسا نوێیه‌كه‌ له‌ نێو دانیشتووانیشدا لایه‌نگری زۆری هه‌یه‌.


253 جار خوێندراوەتەوە
17/05/2019

بابەتی زیاتر