Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی ئه‌مریكا نیازی هێرش‌و شه‌ڕی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئێران نییه‌.

ڕۆژنامه‌ی (نیویۆرك تایمز) بڵاویكرده‌وه‌: (دۆناڵد تره‌مپ) سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو په‌یامێكی به‌ یاریده‌ده‌ره‌كانی داوه‌ كه‌ نێوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ نایه‌وێ فشاره‌ چڕ و پڕه‌كانی بۆ سه‌ر ئێران بۆ ململانێی كراوه‌ بگۆڕێت.
 
ڕۆژنامه‌كه‌ له‌سه‌ر زاری‌ به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئه‌مریكاوه‌ گواستیه‌وه‌: تره‌مپ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا كار له‌سه‌ر ڕێگری له‌ فراوانبوونی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات‌و ئه‌وه‌شی به‌ وه‌زیری‌ به‌رگری گوتووه‌ كه‌ نایه‌وێت له‌گه‌ڵ تاراندا بچێته‌ شه‌ڕه‌وه‌.
  
هه‌رچه‌نده‌ به‌پێی زانیارییه‌كان، هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیری‌ به‌رگری‌و سه‌رۆك ئه‌ركانی هاوبه‌شی سوپا تایبه‌ت به‌ دۆسیه‌ی ئێران چه‌ند بژارده‌یه‌كی سه‌ربازییان به‌ تره‌مپ داوه‌، به‌ڵام ئه‌و جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ پێكدادانی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئێران ناوێت.

304 جار خوێندراوەتەوە
17/05/2019

بابەتی زیاتر