Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: هیچ ئه‌گه‌رێكی‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌ئارادا نییه‌


په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، به‌هۆی‌ ئه‌و بارودۆخه‌ی‌ به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا سه‌پێندراوه‌، هیچ ئه‌گه‌رێكی‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌ئارادا نییه‌.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، بۆ گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانكارییه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌، سه‌ردانی‌ یابانی‌ كرد و، له‌گه‌ڵ شینزۆ ئابێ‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ ئه‌و وڵاته‌ كۆبووه‌وه‌.

دواتر زه‌ریف له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند "ئه‌و گرژییه‌ی له‌ دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌، بۆ هه‌ردوولا به‌ مانای خۆكوژی‌ دێت".

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران سه‌باره‌ت به‌ بوونی‌ ئه‌گه‌ری‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، وتی‌ "به‌هۆی‌ كشانه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ و سه‌پاندنی‌ سزاكان و ئه‌و بارودۆخی‌ دروست كراوه‌، هیچ ئه‌گه‌رێكی دانوستان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی واشنتۆن له‌ ئارادا نییه‌".

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ئه‌گه‌ری‌ دانوستانی‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا بۆ ناو ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ به‌سته‌وه‌، وه‌ك ئاماژه‌یه‌كیش به‌و مه‌رجانه‌ی‌ كه‌ ئه‌مریكا بۆ دانوستان سه‌پاندوویه‌تی‌، ڕایگه‌یاند "ئه‌مریكا له‌ پێگه‌یه‌كدا نییه‌ پێشمه‌رج به‌سه‌ر ئێراندا بسه‌پێنێت".

زه‌ریف دووپاتیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ تا ئێستا وڵاتانی‌ دیكه‌ی‌ ئه‌ندام له‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌، جگه‌ له‌ پشتیوانیی‌ زاره‌كی‌ له‌ ڕێككه‌وتننامه‌كه‌، هیچ هه‌نگاوێكی‌ كردارییان نه‌ناوه‌.

190 جار خوێندراوەتەوە
16/05/2019

بابەتی زیاتر