Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گه‌رمیان.. كارگه‌یه‌كی دروستكردنی ماستی كوردی كه‌ مۆڵه‌تی یاسایی نه‌بوو؛ داخرا


په‌یام

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ قایمقامیه‌ت و ئاسایشی‌ گه‌رمیان، كارگه‌یه‌كی‌ دروستكردنی‌ ماستی‌ كوردییان داخست كه‌ هیچ مه‌رجێكی‌ ته‌ندروستیی‌ جێبه‌جێ‌ نه‌كردووه‌ و مۆڵه‌تی‌ یاسایی بۆ كردنه‌وه‌ی‌ كارگه‌كه‌ وه‌رنه‌گیراوه‌.
ئه‌و كارگه‌یه‌ كه‌ له‌ ماڵێكی‌ یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ قه‌زای‌ كه‌لاردایه‌, ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ خه‌ریكی كاركردنه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ مۆڵه‌تی‌ پیشه‌یی‌ و ته‌ندروستیی‌ هه‌بێـت.

ماسته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی‌ ناته‌ندروست و له‌ چێشتخانه‌ی‌ ماڵه‌كه‌ ئاماده‌ ده‌كرێن، ژماره‌یه‌كی‌ زۆریش له‌و ماستانه‌ كه‌ ئاماده‌ كرابوون به‌ مه‌بستی‌ ساغكردنه‌وه‌یان له‌ بازاڕه‌كانی‌ گه‌رمیان، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.

كارگه‌كه‌ به‌ بڕیاری قایمقامی‌ قه‌زای‌ كه‌لار داخرا و، نموونه‌یه‌ك له‌ ماسته‌كان بردرا بۆ پشكنینی‌ ته‌ندروستی‌, له‌ ئه‌گه‌ری‌ ته‌ندروست نه‌بوونی‌, سه‌رجه‌م ماستی‌ كارگه‌كه‌ له‌ لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ ته‌له‌ف ده‌كرێن و له‌ناو ده‌برێن.

379 جار خوێندراوەتەوە
15/05/2019

بابەتی زیاتر