Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق: ئاسایشی عێراق پارێزراوه‌و پێویست ناكات ئه‌مریكا كارمه‌نده‌كانی بگه‌ڕێنێته‌وه‌


په‌یام

له‌وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا كه‌ داوای له‌به‌شێك له‌ كارمه‌ندانی كردبو ده‌ستبه‌جێ عێراق به‌جێبهلێن، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند ئاسایشی عێراق جێگیره‌ و كار بۆ هه‌ماهه‌نگی و دۆستایه‌تی نێوان هه‌مو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن.

ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند عێراق له‌دۆخێكی ئاسایشی جێگیردایه‌ و پێویستی به‌هه‌نگاوێكی له‌وجۆره‌ نیه‌ ئه‌مریكا بڕیاری لێداوه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندوه‌، وه‌زاره‌ت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه‌كان ده‌كات و هه‌وڵده‌دات په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ به‌ئامانجی دروستكردنی باڵانس له‌نێوان هه‌مو لایه‌نه‌كان دروستبكات.
سه‌حاف راشیگه‌یاندوه‌ عێراق رێز له‌هه‌مو وڵاتانی دونیا و به‌تایبه‌تیش دراوسێكانی ده‌گرێت، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا سه‌روه‌ری خاكی وڵاته‌كه‌شی ده‌پارێزێت.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ ئه‌مرۆ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا رایگه‌یاند به‌شێك له‌ كارمه‌نده‌كانیان له‌ باڵیۆزخانه‌و كونسوڵخانه‌ی‌ هه‌ولێر كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ بوونی‌ مه‌ترسی‌ و زۆربوونی‌ هه‌ڕه‌شه‌كان له‌سه‌ریان.

وته‌بێژی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ڕه‌شه‌ و زیادبوونی مه‌ترسییه‌كان كه‌ له‌ عێراقدا هه‌ستی پێ ده‌كرێت، بڕیاریانداوه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ و كونسوڵخانه‌كانیان عێراق جێبهێڵن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی مایك پۆمپیۆ بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لێپرسراوه‌ عێراقییه‌كان، ڕاستیی ئه‌و مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شانه‌یان بۆ حكومه‌تی عێراق شیكردووه‌ته‌وه‌ و ئاگاداریان كردوونه‌ته‌وه‌.

له‌ به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا ئاشكرایكردووه‌، پێداچوونه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كه‌ن به‌ سه‌لامه‌تی و ئاسایشی دامه‌زراوه‌كانیان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا، بڕیاری كشاندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندی باڵیۆزخانه‌ی به‌غدا و كونسوڵگه‌ریی هه‌ولێر له‌ سایه‌ی ئه‌و دۆخه‌ ئه‌منیه‌ی ئێستادا په‌یڕه‌وكراوه‌.

وته‌بێژی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی ئاسایش و سه‌لامه‌تیی كارمه‌نده‌ ئه‌مریكییه‌كان و هاوڵاتییه‌كانی به‌ یه‌كێك له‌ هه‌ره‌ كاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داده‌نرێت.

متمانه‌ی خۆشی به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق نیشانداوه‌ له‌وه‌ی كه‌ ده‌توانن بیانپارێزن، به‌ڵام ده‌زانن هه‌ڕه‌شه‌كان مه‌ترسین و ده‌یانه‌وێت مه‌ترسییه‌كانی كه‌مبكه‌نه‌وه‌.

له‌ كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، ئه‌وان پابه‌ند ده‌بن به‌ هاوبه‌شییان له‌گه‌ڵ عێراقییه‌كان بۆ به‌هێزكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كانیان.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا داوای له‌ فه‌رمانبه‌ره‌ نابنه‌ڕه‌تییه‌كانی كرد، له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ به‌غدا و كونسوڵگه‌ریی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر، عێراق جێبهێڵن؛ هاوكات هه‌موو جۆره‌ ڤیزایه‌كی ئاسایی بۆ عێراقییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی ڕاگرت.

شه‌وی ڕابردووش سوپای ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی ئێران له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، هێزه‌كانی خۆی له‌ عێراق خسته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌.

76 جار خوێندراوەتەوە
15/05/2019

بابەتی زیاتر