Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

باڵوێزی عێراق له‌ مۆسكۆ: به‌غداو مۆسكۆ گفتوگۆیان نه‌كردووه‌ بۆ فرۆشتنی S400 به‌ عێراق


په‌یام

باڵوێزی عێراق  له‌ مۆسكۆ ره‌تیده‌كاته‌و، به‌رپرسانی به‌غدا و مۆسكۆ گفتوگۆیان له‌باره‌ی  فرۆشتنی سیستمی به‌رگری( ( S-400به‌ عێراق كردبێت. 

حه‌یده‌ر مه‌نسور، باڵوێزی عێراق له‌ مۆسكۆ له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ په‌یام ڕایگه‌یاند: حكوومه‌تی عێراقی بڕیاری نه‌داوه‌ سیستمی به‌رگری ئاسمانیی S-400 له‌ رووسیا بكڕێت و، ئه‌و هه‌والاَنه‌ش باس له‌گفتوگۆی نێوان به‌رپرسانی عێراق و روسیا ده‌كه‌ن بۆ فرۆشتنی سیستمه‌كه‌ به‌عێراق، دورن له‌ڕاستییه‌وه‌.

وتیشی: ئه‌و هه‌واڵانانه‌ی به‌ناوی باڵوێزی عێراقه‌وه‌ له‌باره‌ی كڕینی سیستمی به‌رگری موشه‌كی ( S-400) له‌ لایه‌ن هه‌ندێ میدیای ناوخۆی و ده‌ره‌كییه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ راستییان تێدانیه‌ . 

ئه‌مه‌له‌كاتێكدایه‌: ئه‌مرۆ ژماره‌یه‌ك له‌ راگه‌یاندنه‌كانی روسیا و عێراق  له‌زاری باڵوێزی عێراق له‌روسیا بڵاویانكرده‌وه‌ عێراق بڕیاری كڕینی سیستمی به‌رگری موشه‌كی داوه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی روسیا كردوه‌.

179 جار خوێندراوەتەوە
15/05/2019

بابەتی زیاتر