Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سعودییه‌ به‌رپرسیارێتی په‌لاماری كه‌شتییه‌ نه‌وتییه‌كان ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی ئێران و حوسییه‌كان


په‌یام

له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، سعوودیه‌ به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كانی سه‌ر دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی ئێران و حووسییه‌كان.

به‌پێی كه‌ناڵی ئاسمانیی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌، نامه‌كه‌ له‌لایه‌ن عه‌بدوڵلا بن یه‌حیا موعه‌لیمی، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی سعوودیه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌.
له‌ نامه‌كه‌دا، به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشانه‌ی كه‌ دوێنێ كرانه‌ سه‌ر دوو دامه‌زراوه‌ی نه‌وتیی سعوودیه‌، خراوه‌ته‌ ئه‌ستۆی ئێران و حووسییه‌كان.

هه‌ر به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌، نامه‌یه‌كی دیكه‌ به‌ هاوبه‌شی له‌لایه‌ن سعوودیه‌ و ئیماراته‌وه‌ له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه‌ تێكده‌رانه‌ی كه‌ چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر كرانه‌ سه‌ر چوار كه‌شتی له‌ نزیك ئاوی هه‌رێمی له‌ ئیمارات، پێشكه‌ش به‌ سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كراوه‌.

دوێنێ‌ كه‌ناڵی مه‌سیره‌ی‌ سه‌ر به‌ حووسییه‌كانی‌ یه‌مه‌ن، بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ حوسییه‌كان به‌ حه‌وت فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی‌ بۆمبڕێژكراو هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر سعوودیه‌. دواتریش ڕیاز هه‌واڵ'كه‌ی‌ پشتر~ِاست كرده‌وه‌ ڕایگه‌یاند به‌هۆی‌ هێرشه‌كه‌ دوو وێستگه‌ی‌ نه‌وتی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ زیانیان پێگه‌یشتووه‌.

132 جار خوێندراوەتەوە
15/05/2019

بابەتی زیاتر